هەینی. ئازار 6th, 2026

“لە هەوڵداین پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دابەش بکەین”

سەیرکراوە: (1.5K)

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەوڵدان بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دابەش بکرێت و بەغداش ستەم لە خەڵکی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابووری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە عێراق جێبەجێ کردووە، یەک خاڵیش نەماوە هەرێم جێبەجێی نەکردبێت.

وتیشی: لەسەرەتای مانگی 10ەوە دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دابوو مووچەی مانگی 8 بنێرێت، بەڵام بەداخەوە پێوەی پابەند نەبوون.

ڕێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو کە بەغدا بەنیازە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب بنێرێت، بەڵام ئەمە ستەمێکی گەورەیە لە خەڵکی کوردستان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، مەسرور بارزانی بە محەمەد شیاع سوودانی وتبوو، ئێمە هەموو پابەندییەکانی خۆمان جێبەجێکردووە، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین هەموو مووچەکانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان کە ماوەتەوە بۆمان خەرجبکەن، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی دابوو پابەند بن.

ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند، چەند ڕۆژێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەچڕی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دابەش بکەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 1,256 📊 Click Here