کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە چەند پلەیەک.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم. پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
