شەممە. ئازار 14th, 2026

چین گەیشتە بنکی زەریاکان

سەیرکراوە: (1.0K)

چین ڕۆبۆتێک بۆ دەرهێنانی کانزا لە بنکی زەریاکان تاقی دەکاتەوە و بەم هەنگاوەی دەچێتە بنکی زەریاکان بەبێ ئەوەی مرۆڤ لە مەترسیدا بێت.

ڕۆژنامەی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست بڵاوی کردەوە، زانایان لە چین بە سەرکەوتوویی ڕۆبۆتێکی تاقیکارییان تاقی کردەوە کە بە مەبەستی دەرهێنانی کانزاکان لە نیشتووەکان”چینی کۆتایی زەریاکان”ـی بنکی زەریا و دەریاکان.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەم ئامێرە لەلایەن پسپۆڕانی ناوەندی نیشتمانیی توێژینەوەی ئەندازەیی بۆ دەرهێنانی کانزاکان لە چانگشا، بە هاوکاریی زانکۆی سەنتراڵ ساوس و زانکۆی تیانچین لە چین، پەرەی پێ دراوە.

ئامێرەکە توانای خۆی نیشان دا لەسەر گەشتکردن بەناو بنکی ناڕێکی دەریاکەدا، و توانیویەتی بە شێوەیەکی خۆکارانە شوێنی خۆی ڕێک بخات بە پشتبەستن بە چوار ڕێڕەوی دروستکراو و جیگیر بۆ شوێنە سەخت و ژێر پەستانە قورسەکان، و دەتوانێت بە خێرایی 20 سم لە چرکەیەکدا بجوڵێت، بەبی ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کارپێکردنی ئامێرەکە، لەوانە توانای بەرگەگرتن، ماوەی کارکردن، و شێوازی دیاریکراوی دەرهێنانی کانزاکان، ئاشکرا نەکراوە، هەروەها زانیاری ورد لەبارەی شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا بکرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، چین پێشتر مۆدێلی سەرەتایی (پڕۆتۆتایپ) ئامێرەکانی کانزاکانی قووڵایی زەریای پەرە پێ دابوو، بەڵام زۆربەیان تەنها لەسەر توێژینەوەی تیۆری و تاقیکردنەوەی تاقیگەیی سنووردار بوون.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە “ئەم تاقیکردنەوە گرنگە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئاواتەکانی چین بە خێرایی دێنە دی – کە ڕەنگە زنجیرەی دابینکردنی جیهانی بۆ کانزا گرنگەکان بگۆڕێت و کێبڕکێی جیۆسیاسی لەسەر سەرچاوەکانی زەریاکان بەهێزتر بکات.”

ئەم تاقیکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە کێبڕکێی گەرم لەسەر سەرچاوەکانی بنکی دەریا و زەریاکان لە نێوان وڵاتە جیاوازەکاندا، لەوانە چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چڕتر بووەتەوە. لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەکەوە، بڵاوی کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دروستکردنی فەرمانێکی جێبەجێکردندایە بۆ دامەزراندنی یەدەگێک لە کانزاکانی بنکی زەریای هێمن، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی زاڵبوونی چین بەسەر زنجیرەی دابینکردنی ئەو کانزایانەی کە لە پیشەسازی باتری و کانزا دەگمەنەکاندا بەکار دەهێنرێن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 51 📊 Click Here