هەینی. ئازار 6th, 2026

دوو کورد وەک باشترینەکانی ئێران خەڵات کران

سەیرکراوە: (1.5K)

لە ڕۆژی نیشتمانی کتێب و کتێبخوێندنەوە و کتێبداری کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوەچوو، دوو هاووڵاتی کورد لە ڕێزی باشترینەکانی ئەو بۆنەیەدا هەڵبژاردران.

لە ڕۆژی نیشتمانی کتێب و کتێبخوێندنەوە و کتێبداری کە بە ئامادەبوونی مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆمار و وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی کتێخانە گشتییەکانی ئێران لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە چوو، دوو کەسایەتی لە کوردستان بۆ خزمەت و پەرەدان بە بواری کتێبخوێندنەوە خەڵات کران.

لەو ڕێوڕەسمەدا هێرش کەریمیان لە شاری مەریوان بۆ چالاکیی کارای لە پەرەدان بە فەرهەنگی خوێندنەوە، لە بەشی تاکەکەسیدا خەڵاتی هاوخان (هێمای پەرەدان بە خوێندنەوە)ی پێبەخشرا و کتێبخانەی شەهید مەلا محەمەد زەبیحی لە گوندی بێسارانی سەر بە سەوڵاواش وەک کتێبخانەیەکی چالاک لە ئاراستەکردنی خزمەتی دەرەوە کتێبخانەیی، توانی هێمای خزمەتی دەرەوە کتێبخانەیی مسۆگەر بکات و لە ئاستی نیشتمانیدا ڕێزی لێ بگیرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,490 📊 Click Here