وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند ئاوی بەنداوەکانی دەبەندیخان و وکان زیادیانکردووە و هەموو بەنداوەکانی دیکەی سنووری گەرمیان و سلێمانی پڕ بوون و دەست بە ئەمبارکردنی ئاو کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەکاریگەری دوایین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوو، زیاتر لە ١٠٠ سەد ملیۆن م٣ داهاتی ئاو لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ئەمبارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە بەنداوی دەربەندیخان ١.٥م و دوکانیش ٧٠ سم زیادیانکردووە.
ئەوەشیخستەڕوو کە هەموو بەنداوە بچووکەکان لە سنووری گەرمیان و سلێمانی پڕبوون و لە سنووری هەولێریش یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی کردووە ، ئەوانیتریش ئاویان لێ خەزنکراوە، لە سنووری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە، بەڵام بە ڕێژەی کەمتر.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوام دەبیت.
