چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئاستی ئاوی دوکان و دەربەندیخان زۆر زیادی کردووە

سەیرکراوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایدەگەیەنێت، بەڕێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیانکردووە و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیانکردووە و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، بەکاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێگۆشە داهاتی ئاو کۆگاکراوە و دەربەندیخان 60 سانتیمەتر، دوکان 85 سانتیمەتر، بەنداوی دهۆک 16 سانتیمەتر و گۆمەسپان 60 سانتیمەتر ئاستی ئاو زیادی کردووە .

هاوکات: بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان کردووە و ئاویان لێ خەزن کراوە و کاریگەری شەپۆلەکە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 616 📊 Click Here