چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بە ناکۆکی دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (1.1K)

بڕیارە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و سوننەکانیش بە دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.

بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عامر جاسم فایز، ئەندامی هاوپەیمانی تەسمیم، (77 ساڵ) وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەبچێت کە تێیدا پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی دەستووری دەخۆن و پاشان سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵدەبژێردرێن.

بە پێی نەریتی سیاسی عێراق، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی سوننەکانە کە ئەوانیش بەهۆی ناکۆکییەکانی خۆیانەوە بە دوو کاندید بەشداری دەکەن.

درەنگانی دوێنێ شەو موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە ئەنجومەنی سیاسیی سوننەکان ڕایگەیاند هەیبەت حەلبوسی کاندید دەکەن بۆ پۆستەکە.

سامەڕائی ئەوەشی خستەڕوو کە کاندیدکردنی حەلبوسی گوزارشت لە هەڵوێستی ئەنجومەنی سیاسی ناکات.

لەلایەکی دیکەوە میدیای پارتی ڕایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا لە پشکی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید دەکرێت کە لە خولی پێشووشدا هەمان پۆستی وەرگرتبوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 736 📊 Click Here