یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

كورد 13 كاندیدی بۆ سەرۆك كۆمار هەیە

سەیرکراوە: (1.0K)

دەرگای پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق داخرا و دواترینیان مەلا بەختیار بوو.

ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مەلا بەختیار فۆرمی كاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پڕکردووەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا 45 كەس لە تەواوی عێراق خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، كە 13 كەسیان كوردن.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) كاندیدە كوردەكان بریتین لە: 1- مەلا بەختیار 2- نزار ئامێدی-یەكێتی 3- فوئاد حسێن- پارتی 4- لەتیف ڕەشید- سەرۆك كۆماری ئێستا 5- موسەننا ئەمین- یەكگرتوو 6- عەبدوڵا عەلیاوایی- ڕاوێژكاری سودانی 7- د. جوان فوئاد مەعسوم- كچی سەرۆك كۆماری پێشوو 8- ئومێد پاڵانی- پارێزەر 9- حاكم ڕزگار- دادوەری خانەنشین 10- حسێن سنجاری 11- شوان داودی- پەرلەمانتاری پێشوو 12- ئاسۆ فەرەیدون- پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی 13- د.دڵشاد محەمەد

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 320 📊 Click Here