هەینی. ئازار 6th, 2026

یەکێتی نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد

سەیرکراوە: (1.3K)

یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕیاریدا نزار ئامێدی، كاندید بكات بۆ سهرۆك كۆماری عێراق، بەمەش كۆتایی به مشتومڕهكان لهبارهی كاندیدی ئهو حزبه بۆ پۆسته باڵاكهی عێراق هێنا.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، “نزار ئامێدی تەنها کاندیدی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق”.

بەپێی ماددەی 72ی دەستوور، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، ماوەی 30 رۆژ لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی وڵات.

دوای ئەوەی هەڵبژێردرا، سەرۆکی نوێی کۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کە بە پێی نەریتیی سیاسی، پشکی پێکهاتەی شیعەیە، ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵ.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە کراوەتەوە؛ ئەگەر ئەمڕۆ دووشەممە دەرگاکە داخرا؛ وردبینی بۆ ناوی کاندیدان دەکرێت و لیستی کۆتایی بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,616 📊 Click Here