چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

دینار بەهای زیاتری لەدەستدا

An employee arranges stacks of Iraqi dinars at currency exchange shop in Baghdad on February 14, 2023. Iraq nudged up the value of its local currency against the dollar in an effort to stabilise the dinar after tougher foreign transfer regulations sent its value fluctuating. The government adopted a new official exchange rate, fixing it at 1,300 dinars to the US dollar instead of 1,470, the prime minister's office said. (Photo by Murtaja LATEEF / AFP)
سەیرکراوە: (1.5K)

ماوەی چەند ڕۆژێکە دیناری عێراقی بەشێک لە بەھای خۆی لەدەستداوە و ئەمڕۆش ١٤٧ ھەزار دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٤٧ هەزار دینار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا ھەفتەی ڕابردوو ١٤٢ ھەزار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرا.

ھەروەھا یەک ئۆنسەی زێڕ لە جیھان گەیشتە چوار ھەزار و ٤٢٢ دۆلار و نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار ٢١ لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە ٩٢٥ ھەزار دینار کە یەکەمجارە بگاتە ئەم نرخە بەرزە و بەپێی ھەواڵە نافەرمییەکان، دوای ڕووداوی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، وەبەرھێنەران و بازرگانان وەک خۆپاراستن لەو دۆخە ناسەقامگیرییە ئابوورییەی ھاتۆتە کایەوە، ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە.

لە ھەفتەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ەوە بەھای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و تا ئێستاش بەرپرسانی عێراق ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم ناسەقامگیرییە نەداوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 616 📊 Click Here