چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئەپڵ بۆ دروستکردنی شاشەیەکی چەماوە، مۆبایلێکی ئەندرۆید هەڵدەوەشێنێت

سەیرکراوە: (1.6K)

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، کۆمپانیای ئەپڵ، لە هەوڵی بەردەوامیدایە بۆ دروستکردنی مۆبایلێکی iPhone Fold کە شاشەکەی هیچ نیشانەیەک یان چرچولۆچی پێوە دیار نەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و هەڵوەشاندنەوەی مۆبایلی براندەکانی تر.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە پلاتفۆرمی “وێیبۆ”ی چینی بڵاوکراونەتەوە، ئەپڵ مۆبایلی OPPO Find N5ی هەڵوەشاندووە. ئامانج لەم کارە تێگەیشتنە لەو نهێنییەی کە وای کردووە شاشەی ئەم مۆبایلە هێندە ساف بێت و شوێنی چەمانەوەکەی دیار نەبێت.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ ئەم بڕیارەی داوە چونکە هیچ کام لەو نموونە سەرەتاییانەی خۆی دروستی کردوون، نەگەیشتوونەتە ئاستی بێخەوشی شاشەی Find N5. سەرەڕای ئەوەی ئەپڵ بۆ شاشەکانی پەنا دەباتە بەر کۆمپانیای سامسۆنگ، بەڵام تەکنەلۆژیای چەمانەوەی ئۆپۆ سەرنجی ئەندازیارانی ئەپڵی ڕاکێشاوە.

تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەپڵ توانیویەتی “پێکهاتە نهێنییەکە” بدۆزێتەوە یان نا، بەڵام ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەپڵ نایەوێت مۆبایلە چەماوەکەی بخاتە بازاڕ تاوەکو کێشەی شوێنی چەمانەوەی شاشەکە بەتەواوی چارەسەر نەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 213 📊 Click Here