چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

بەفر لە سەنتەری سلێمانی دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بەفرباریوە و پێبینیش دەکات کە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات". ( Rawan Subhi Obaiullah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (1.7K)

لەمشەوەوە شەپۆلی بەفروبارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و سۆران هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک بە نمە بارانی پچر پچر و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات و بای باشووری رۆژهەڵات لە زۆربەی ناوچەکانمان چالاک دەبێت بەخێرای 15-40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت: بۆ سبەینێ سێشەممە 13ی کانوونی دووەم، کاریگەری ئەو شەپۆلە سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە لەگەڵ بەردەوامی چالاکی با و ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانی پچر پچر و مامناوەند، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو کاریگەری شەپۆلەکە چالاکتر دەبێت بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران ئەگەری هەورە بروسکە و هەندێک جاریش لێزمە باران دەبێت و بەفرێکی چریش ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە لە بەرزی 1000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

باسی لەوەشکردووە: بۆ رۆژی چوارشەممە 14ی کانوونی دووەم، ئەو شەپۆلە بە مامناوەندی بەردەوامی دەبێت و لەگەڵ زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوای سارد و ئەگەری دابەزینی بەفر بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و سۆران دەبێت، بەگشتی ئەو شوێنانەی بەرزیان زیاترە لە 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفر و بارانیان بەتێکەڵی دەبێت.

ئەو کەشناسە کوردە ئەوەشی وتووە: ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و بۆ رۆژی پێنجشەممە 15ی مانگ، کاریگەریەکانی بەلاوازی بەردەوامی دەبێت و لەهەندێک کات و شوێندا بەفر و بارانی کەم و پچر پچر دەبارێتەوە و ئێوارەی پێنجشەممە کۆتایی بەبەفر و بارانەکە دێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و دەستپێکردنی وشکە سەرما و دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لەناوچەکەدا کە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری ئەو سەرما و بەستەڵەکە لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 352 📊 Click Here