شەممە. ئازار 7th, 2026
سەیرکراوە: (1.1K)

لە بەر ڕۆشنایی پێشهاتە ناوچەییە خێراکان و ئەو پەرەسەندن و هەڕەشانەی کە کاریگەری دەکەنە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، کۆماری عێراق جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و پرەنسیپی خۆی دەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک و ئاسمان یان ئاوی ناوچەیی، وەک دەستپێکی هەر کردەوەیەکی سەربازی کە هەر وڵاتێک بکاتە ئامانج.

ئەمەش لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستووری عێراق و سیاسەتی حکومەت لە ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان، عێراق بە تەواوی پابەند دەبێت بەوەی ڕێگە نادات خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەموو وڵاتانی دراوسێی ناوچەیی، یان تێوەگلانی لەو ململانێیانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەکەی ناکات.

حکوومەتی عێراق داوای خۆی بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپات دەکاتەوە کە خۆ کۆنتڕۆڵکردن و وتوێژ لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و دووربکەونەوە لە پەرەسەندن و بە پەرۆشەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بە شێوازی ئاشتیانە و دیپلۆماسی، بە پێی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی ناوچەکە لە گرژی و ناسەقامگیری زیاتر بەدووربگرن.

سەباح نوعمان

وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

15ی کانوونی دووەمی 2026

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 982 📊 Click Here