پێنجشەممە. ئازار 19th, 2026

شەپۆلێكی بەهێزتری باران و لافاو بەڕێوەیە

سەیرکراوە: (0)

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە 13 رۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا لە نێوان 100 بۆ 300 ملم باران دەبارێت و لە جەژنی رەمەزان و نەورۆز بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانە کۆتایی پێدێت لەسەر ناوچەکانمان و بۆ سبەی سێ شەممە و رۆژی چوار شەممە 18/3/2026 کەش و هەوا جێگیر و سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرماش 4 تا 5 پلە بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی پێنج شەممە 19/3/2026 سەرلەنوێ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی قوڵ لەدەریای ناوەراست و سوورەوە و شەپۆلێکی بەهێزی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتکەی چیابەرزەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما بە رێژەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری نزمەپاڵەستۆکەی دەریای ناوەراست ئەمجارە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە بەدرێژای رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز تا کۆتایی ئەم مانگە 31/3/2026 کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت بەدرێژایی ئەو ماوەیەش کەش و هەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیر ئەبێت.

دەشڵێت: رۆژانە لە کات و شوێنی جیاجیادا هەورە بروسکە چالاک ئەبێت و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبارێت بەزۆریش چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانەکان ئەکەوێتە کاتە گەرمەکانی رۆژەوە بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە

بە وتەی ئەو شارەزایەی كەشناسی، بڕی بارانی پێشبینی کراو لە نێوان 19/3/2026 بۆ کۆتایی مانگ بەم جۆرەیە:

سلێمانی و هەڵەبجە 200 – 250 ملم

پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ 200 – 300 ملم

سەنتەری پارێزگای هەولێر و ناوچە نزمەکان 50 – 100 ملم ناوچە شاخاویەکانی پارێزگا و ئیدارەی سۆران بەگشتی 200 – 300 ملم

ئیدارەی راپەرین 100 – 200 ملم

پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان 100 – 150 ملم

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,330 📊 Click Here