کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفرو باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات.
دەشڵێت: بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا ئێوارە کاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر، لەناوچە نزمەکان (ناوچە دەشتاییەکان) کاریگەری زیاتر دەبێت. بۆ کاتەکانی شەو ئاسمان سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر: 16 پلەی سیلیزی پیرمام: 10 پلەی سیلیزی سۆران: 12 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی دهۆک: 12 پلەی سیلیزی زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 17 پلەی سیلیزی پیرمام: 15 پلەی سیلیزی سۆران: 14 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی دهۆک: 14 پلەی سیلیزی زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
