وێنەگر سابیر دری، ئەم وێنانەی واشەیەکی دەگمەنی بڵاوکردەوە کە لە دەڤەری بارزان بینراوە.
ئەم واشەیە جۆرێکە لەباڵندەی ڕاپتۆر (نێچیر)، کە لە ناوچە گەرمەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەکەمین جارە لە کوردستان و عێراق ببینرێت، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ لیستی باڵندەکانی کوردستان و عێراق، زۆر جار بە هەڵە وتراوە کە بینراوە، بەڵام دواتر کە وردبوونەوەی بۆ کراوە باڵندەی شیکرا (واشە) نەبووە و ئواسیان سپارۆ هاوک بووە، چونکە زۆر لێکچوون لە نێوانیان دا هەیەو بە ئەستەم لێک جیا دەکرێنەوە تەنها لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچووکی تر.
ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاکە لە دارستانە زۆر چڕەکاندا بە تاکتیکی تایبەتی خۆی ڕاوی زیرەکانە دەکات.
ناو: Shikra
ناوی زانستی: Accipiter badius
لە خێزانی باز و هەڵۆیە
قەبارە: نزیکەی 26–30 سم
باڵەکان: تا 60 سم دەگات
ژیانی گشتی: 10–15 ساڵ (لە سروشتدا)
لە ئاسیا وەک هندستان، پاکستان هەندێ ولاتی تر و هەروەها لە بەشێک لە ئەفریقا دەژی.
خواردنی سەرەکی شیکرا بریتییە لە باڵندە بچووکەکان و مار
