سەیرکراوە: (18)
د. سەرکەوت ڕەئوف محەمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی دەڵێت: کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی توڕە (کۆڵۆن) دەبێتە هۆی (ئازار، با و ناڕەحەتی بەردەوام)، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری سادە لە نەریتی ڕۆژانەتدا بارەکەت سووک دەکەن.
ئەم سێ هەنگاوە جێبەجێ بکە: 1. لەکاتی نانخواردندا پەلە مەکە و خواردنەکە زۆر باش بجوو، خواردنی هێواش پرۆسەی هەرسکردن ئاسانتر دەکات.
2. دووربکەوەرەوە لە خواردنە زۆر تیژەکان (تون) و چەورەکان، چونکە ئەم خواردنانە دەبنە هۆی هاندانی زیاتری کۆڵۆن.
3. ڕۆژانە بڕی تەواو ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جوڵەی ڕیخۆڵەکانت بە سروشتی بمێننەوە.
ئەگەر ئەم هەنگاوانەت گرتەبەر و نیشانەکانت هەربەردەوام بوون، پێویستت بە ڕاوێژ و پشکنینی پزیشکی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەری گونجاو
