سوپای بەحرەین بڵاویكردهوه، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕێگرییان لە بەشێک لەو هێرشە ئاسمانییانە کردووە کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی بەرگریی بەحرەین، له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژە بەوە کرد ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سهر بەحرەین كه هاوولاتیانی مەدەنی دەکاته ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووبەڕووی ئەو هێرشە ئاسمانییانە بوونەتەوە کە ئەمڕۆ ئەنجام دران و بەشێکیانیان تێکشکاندووە، هەروەها جەخت لەسهر ئهوە کراوەتەوە سەرجەم یەکەی هێزەکانی بەرگریی بەحرەین لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی وڵات.
هاوكات داوا لە هاووڵاتیان کراوە لەو تەنە گوماناویانە نزیک نەبنەوە کە ڕەنگە بەهۆی هێرشەکانەوە بەجێمابن و، دەستبەجێ بەرپرسانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه تیمەکانی یەکەی ئەندازیاری شاهانە لە ئامادەباشیدان بۆ پووچهڵ كردنهوهی تەنە گوماناویهكان بە شێوهیهكی سهلامهت.
سوپای بەحرەین ئهوهیشی خستهڕوو كه بە ئامانجگرتنی مەدەنییەکان و موڵک و ماڵیان بە ئەنقەست و به مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.











Leave a Reply