سەیرکراوە:
(10)
لە سووریا ئەحمەد بەدرەدین حەسوون، موفتی پێشووی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو دۆسیەیەی بەهۆی چالاکییەکانی لە سەردەمی ڕژێمدا دادگایی دەکرا، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ دهركرا.
لە شەشەمین دانیشتنی دۆسیەکەدا لە چوارهەمین دادگای تاوانە قورسەکانی دیمەشق، دوای وهرگرتنی گوتەی ئەو شایەتحاڵانەی لە دانیشتنەکانی پێشوودا گوێیان لێگیرا، بڕیارەکە ئاشکرا کرا.
لە بڕیاری دادگادا ئاماژە بەوە کراوە لەگەڵ سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ حەسوون، ناوبراو ناتوانێت لە هیچ لێخۆشبوونێکی گشتیی یان تایبەت سوودمەند بێت و ئازادکردنی مەرجداریش نایگرێتهوه.
دادگا كردهكانی حەسوونی لە چوارچێوەی ئەو هێرشانە هەڵسەنگاند کە ئامانجیان هاندانی شەڕی ناوخۆ و ململانێی تائیفی بووە و، وەک تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ پۆلێنی کردن.













Leave a Reply