سەیرکراوە:
(12)
عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە كوشتنی فەرماندەكەی پۆلیسی بەغدا هاتە دەنگ و گوتی: “حكوومەت لە كۆششەكانی بۆ سەپاندنی یاسا پاشگەز نابێتەوە.” بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا (عەمید محەمەد تەلاع) و پۆلیسێک (خالید لەفتە)، لە كاتی لابردنی زێدەڕۆییەكانی ناوچەی دۆرەی بەغدا دوای دروستبوونی گرژی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە کوژران. عەلی زەیدی پەیمانی سزادانی تاوانبارانی دا و گوتی: “بە دوای هەر كەسێكەوە دەبین یاری بە ئاسایی نیشتمان و هاووڵاتییان بكات، بەرپەرچی هەر كەسێك دەدەینەوە هێرش بكاتە سەر موڵك و سامانی دەوڵەت.” عەلی زەیدی فەرمانی بە هێزە تەناهییەكان كردووە رێكارییەكان توند بكەن، ناوچەی رووداوەكە ئابڵۆقە بدەن و دەستبەجێ تۆمەتباران دەستگیر بکرێن.











Leave a Reply