ئامانجی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرا

سەیرکراوە: (57)

دوای گەڕانەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکیش پرسی بودجەی عێراق دەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و ڕوونیشیکردەوە کە تەوەری کۆبوونەوە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027ی عێراق.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هات کە تێیدا دەربارەی ئاامدەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 2,332 📊 Click Here