لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی ڕانیە، فرۆشتنی وزەبەخشی 4Uی قەدەغەکرد و هۆشداریش دەداتە فرۆشیاران کە هەر کەسێک ئەو وزە بەخشە بفرۆشێت شوێنکارەکەی دادەخرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی ڕانییە، تیایدا هاتووە: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە بەهاوبەشی و ئەندامیەتی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دوای بەدواداچوون بۆ جۆرێک لە خواردنەوەی وزە بەخشی 4U کە خواستێکی زۆری منداڵان و مێردمنداڵانی لەسەر بووە بەهۆی ئەو خەڵات و دیاریانەی دەردەچێت خەڵک هاندەدات بۆ ئەوەی زیاتر لە چەند دانە بکرن کە پێکهاتەکەی بریتیە لە (شەکر، ڕەنگ، کافاین) لەسەر لەیبڵەکەشدا نوسراوە بۆ منداڵی خوار 16 ساڵ ڕێگەپێدراو نیە، بەڵام لە هەموو شوێنکارەکان ڕەچاوی لەیبڵەکە ناکرێت.
دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، بەشی بازگەکانی ڕاپەڕین ئاگادار کراوەتەوە ڕێگری لەو بارهەڵگرانە بکەن کە خواردنەوەی وزە بەخشی 4u داخڵ بە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەکەن.
باسی لەوەشکردووە: هەروەها هەر فرۆشگایەک خواردنی وزە بەخش بە منداڵان بفرۆشێت شوێنکارەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر یان دەگیرێتە بەر.
هەر فرۆشگایەک و بازارێک ڕێکلام بۆ خواردنەوەی وزەبەخش بکات قەدەغەیە هاوشێوەی جگەرەو ڤەیپ و خواردنەوەی کحولی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین.












Leave a Reply