بە تیروپشک زەوی بەسەر چوار هەزار فەرمانبەردا دابەش کرا

سەیرکراوە: (2)

تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر چوار هەزار فەرمانبەری سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەکانی شاری سلێمانی، پاش تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان؛ قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەویی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێکرد.

بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەکان، تیروپشک بۆ دابەشکردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەکانی (٣،١)ـی داربەڕوولە و (٢٠)ی بەردەکەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم قۆناغەی دابەشکردنی زەوی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی ڕابڕدوودا، بە چەند قۆناغێک ٢٣ هەزار پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێکتەرەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە دابەشکراون.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لیژنەی دابەشکردنی زەویی دڵنیایی لە پاراستنی مافی هەموو فەرمانبەرێک دەدەن و ڕایدەگەیەنن، پڕۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حکومییەکان، زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت و لێی سوودمەند دەبن.

ئەمەش ناوی فەرمانبەرەکان و شوێنی زەوییەکانیانە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,295 📊 Click Here