قایمقامیەتی سەیدسادق، چەند بڕیارێکی بەپەلەی بۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەرکرد و جۆری ئۆتۆمبێلەکانیشی جیا کردەوە، دەشڵێت، دابەشکردنی بەنزین بووە بە کارتی زانیاری.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بڕیارێک لە لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتەوە: لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای سیدسادق لەپێناو باشتر بەڕێوەچونی دابەشکردنی بەنزینی (750) دیناری و دروست نەبونی گرفت بۆ شۆفێران، لەبەر ئەوەی لە قەزاکانی دەوروبەری سنورەکەمان دابەشکردنی بەنزین بووە بە کارتی زانیاری، بۆیە بڕیاردرا لە بەنزینخانەکانی قەزاکەمان بەپێی کارتی زانیاری بەنزین دابەش بکرێت، بەم ڕێکارانەی خوارەوە:
1- بەنزینخانەی (سینان) تایبەت دەکرێت بە ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب و تەکسی و پاس. 2- بەنزینخانەی (یاوەر) تایبەت دەکرێت بە ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت. 3- هەر شۆفێرێک (پیاو یاخود ئافرەت) مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت بەهیچ شێوەیەک بەنزینی پێ نادرێت. ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سیدسادق 14ی 9ی 2026












Leave a Reply