بۆ نەوتی سپی هەرێم، پەرلەمانی عێراق فەرمانیدا

سەیرکراوە: (2)

بە فەرمانی پەرلەمانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە پێویستە لە زووترین کاتدا کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی بەنزین و دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەم هەنگاوە پەرلەمانییە بە مەبەستی کۆتاییهاتن بە قەیرانی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی باری قورسی سەرشانی هاووڵاتییان هاتووە، بەتایبەت لە نزیکبوونەوەی وەرزی سەرمادا کە پێویستیی بە دابینکردنی نەوتی سپی هەیە.

بڕیارەکە داوا لە وەزارەتی نەوت و لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کە بە هەماهەنگی، ڕێوشوێنی خێرا و کارا بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی سپی و بەنزین و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بێ بوونی ئاستەنگ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,650 📊 Click Here