پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، چەندین رێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی رێگە بە هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی بدرێت و لە ئەنجامیشدا نرخی بەنزین لە زۆربەی وێستگەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە میدیای پارتی راگەیاند: “بەراورد بە رابردوو، نرخی بەنزینی بازرگانی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکار و ئاسانکارییانەی کە بۆ هێنانی بەنزین لە دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان کراون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر بەنزینی بازرگانی هاوردە بکرێت و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبێت”.
باسی لەوەشکرد، دوای قەیرانی بەنزین، خواست لەسەر بەنزینی حکومی زیادی کردووە، چونکە کوالێتییەکەی باشە و نرخەکەی گونجاوە، ئەوەش کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی فشار لەسەر وێستگە بازرگانییەکان و بەتاڵبوونی بەشێک لەو وێستگانە لە ئۆتۆمبێل.










Leave a Reply