وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کە پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان پارە وەرنەگرن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کرد و رایگەیاند، نابێت پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان قیستی کرێی خوێندن لە قوتابیان وەربگیرێت.
لە گشتاندنەکەدا کە بە ژمارە ١٦٥١٧ و لە رێکەوتی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٦ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دەرچووە، هاتووە:
پاڵپشت بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بە ژمارە ١٥٩٠٠ لە رێکەوتی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پابەندبن بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن و هیچ بڕە پارەیەک لەژێر ناوی قیستی کرێی خوێندن لە خوێندکار / قوتابی وەرنەگیرێت پێش ئەوەی ناوی وەرگیراوان لەلایەن خودی وەزارەتەوە رابگەیەنرێت.










Leave a Reply