پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

سەیرکراوە: (1)

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە گۆڕەپانی ململانێکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نیشتمانێکی خاوەن بڕیار و بە تەواوی خاک و سەروەری خۆی بپارێزێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە گوتارێکدا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق، گوتی: بەبۆنەی رۆژی سەروەری، سەردەمێکی نوێ رادەگەیەنین، عێراق لە گۆڕەپانی ململانێکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نیشتمانێکی خاوەن بڕیار و بە تەواوی خاک و سەروەری خۆی بپارێزێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، عێراقیەکان باجی قورسیانداوە و ژمارەی گروپە چەکدارەکانیش لە وڵاتەکەماندا چەند هێندە زیادیان کرد تا ئەوەی عێراق بووە گۆڕەپانێک بۆ لایەنی دیکە لەبری ئەوەی نیشتمانێکی ئارام بێت بۆ گەلەکەی. گوتیشی: ئەمڕۆ رێز لە شەهیدان و برینداران دەگرین و سڵاو لە قارەمانانی سوپا و پۆلیس و دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانمان دەکەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 146 📊 Click Here