کوڕی والیەکی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا

سەیرکراوە: (1)

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە سلێمانی ڕاگەیاند کە باوکی والی ڕێکخراوەکە بووە لە فەللوجە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (سلێمانی) ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانییان تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە تیرۆریستی دەستگیرکراو ئەندامی بەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و لە (فیرقەی ٢١٠)دا چالاکی کردووە. هەروەها باوکی لە ڕیزەکانی داعشدا لە (ویلایەتی باکووری بەغدا) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازی بووە، پاشان کراوەتە والی (فەللوجە).

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە باوکی تیرۆریستەکە لە شارۆچکەی ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، هەروەها برایەکی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ڕاشیگەیاند، تیرۆریستی دەستگیرکراو، پاش ڕووخانی داعش، ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان کاتدا وەک ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەکە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 2,089 📊 Click Here