هێمن ههورامی: ئامادەین بۆ کۆبونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتی

سەیرکراوە: (1)

ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی رایگهیاند، ئامادهن بۆ كۆبونهوه لهگهڵ یهكێتی و دهشڵێت، پارتی و گەلی کوردستان و دڵسۆزانی خەڵک و خاکی کوردستان “سڵ لە هیچ میکانیزمێک ناکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەس و لایەن و هەوڵە ناکوردستانیانەی دهیانهوێت كوردستان پەرت بكهن”.

هێمن هەورامی، ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردهوه، لە پیرمام پێشوازیكردوه لە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم هەنگاوە سیاسیەکانی پارتی لە دو ساڵی رابردو بۆ گفتوگۆکان و رێککەوتن خستەڕو و تەواوی رێککارە یاسایی و پەیڕەوییەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی بۆ رونکردەوە.

ئاماژهی بهوهشكردوه، لە چوارچێوەی بانگەوازی مهسعود بارزانی “بۆ کۆبونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ برایانی یەکێتی، ئامادەیی تەواوی پارتیمان دوپاتکردەوە”.

هێمن هەورامی نووسیویهتی، “لەبارەی دەنگۆ و هەوڵی نەشازی هەندی کەس و لایەن بۆ پەرتکردنی هەرێمی کوردستان ئەوەمان رونکردەوە کە پارتی و گەلی کوردستان و دڵسۆزانی خەڵک و خاکی کوردستان سڵ لە هیچ میکانیزمێک ناکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەس و لایەن و هەوڵە نا کوردستانیانە”.

له راگهیهندراوهكهیدا هاتووه، “کونسوڵی ئیتاڵیا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتو دوپاتکردەوە جەختی کردەوە کە ئیتاڵیا پەرۆشی پاراستن و برەوپێدانی زیاتری هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوە و خوازیارن گفتوگۆ سیاسیەکان بەردەوام بن و بە دیالۆگ رێککەوتن بکرێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 1,690 📊 Click Here