سەیرکراوە:
(1)
كارەبای نیشتمانی بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كەم بۆتەوە بۆ 6 كاتژمێر و وتەبێژی كارەبای سلێمانی دەڵێت: مۆلیدە ئەهلییەکان 11 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاووڵاتیان.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ ئاسایی بوونەوەی کارەبای نیشتیمانی.
دەشڵێت: مۆلیدە ئەهلییەکان قەرەبووی نەبوونی کارەبا دەکەنەوە و 11 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاووڵاتیان.
ماوەی هەفتەیەكە هێرشی درۆنی كراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەم بۆتەوە، بەڵام تا ئێستا كۆمپانیای دانەغاز كاتی ئاسایی بوونەوەی كاركردنی لە كێڵگەكە ڕانەگەیاندووە و داوای دابین كردنی ئاسایش و گرنتی دووبارەنەبوونەوەی هێرشەكان دەكات.









Leave a Reply