گۆڕان دەربارەی دوو ئیدارەیی و كاراكردنەوەی پەرلەمان بڕیاریدا

سەیرکراوە: (1)

ئەنجومەنی سیاسیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەنگاوی كرداری نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی هەرێم بگیرێتە بەر و دەشڵێت: دەبێت قەوارەی هەرێم بپارێزرێت و دامەزراوە شەرعییەكان كارا بكرێنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی کۆبووەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، ھەڵوەستە لەسەر دۆخی سیاسیی ھەرێم کرا و گرتنەبەری هەنگاوی کرداری و نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکان بە پێویستی لەپێشینەیی ئەم قۆناغە ھێنرایە زمان.

پەیوەندیدار بە عێراق، هەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی کوردی لە بەغدا، پاراستنی هەرێم و پێداگیری فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ جێکردنەوە و چەسپاندنی بڕی پێویستی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی ساڵی دارایی 2027ی فیدڕاڵی هەڵوەستەی ڕژدی لەسەر کرا. ئ ەنجومەنی سیاسی لەسەر دۆخی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان و ئەو قەیران و بارگرانییانە وەستا، کە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و قەیرانی دابینکردنی سووتەمەنی، کارەبا و ئاو ڕوبەڕووی هاونیشتمانیانی هەرێم بووەتەوە.

لەم بارەیەوە، جەخت لە پێویستیی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و سووککردنی بارگرانیی سەر شانی هاوڵاتیان کرایەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان، پێداچوونەوە بە کار و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، هەروەها داڕشتنی گوتارێکی سیاسی کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە و دۆخی هەرێمی کوردستان بێت، تاوتوێ کران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 1,582 📊 Click Here