قەترەی ئەدۆل چۆن بەکاردێت؟ بۆچی بەکاردێت؟

سەیرکراوە: (44)

قەترەی ئەدۆل چۆن بەکاردێت؟ بۆچی بەکاردێت؟ چەنێک دوای هەڵپچرینی بەکاردێت؟د. كارزان محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان دەڵێت: پێکهاتە سەرەکی و چالاکەکەی بریتییە لە پاراسیتامۆڵ ١٠٠ میلیگرام.بۆچی بەکاردێت؟– بۆ نەهێشتنی جۆرە جیاوازەکانی ئازاری کەم و مامناوەند، لەوانەش ئازارێک کە لە ئەنجامی ددان دەرهاتنەوە دروست دەبێت.

– بۆ ڕزگاربوون لە تا و هەستکردن بە ناڕەحەتی کە هاوڕێی جۆرەها هەوکردنە بەتایبەت لە حاڵەتەکانی هەڵامەت یان ئەنفلۆنزا.

– بۆ چارەسەری تا و ڕزگاربوون لە ئازار دوای کوتان.ئاگاداربە کاتێک قەترەی ئەدۆل بە منداڵەکەت دەدەیت پێویستە لەو بڕەی دیاریکراوە زیاتری پێنەدەی، هەر دەرمانێکی تر کە پاراسیتامۆڵی تێدایە بەکاری نەهێنی، چونکە لەو بڕە پاراسیتامۆڵەی کە لە قەترەکەدا هەیە زیاتر بدەی زیان بە جگەری منداڵەکەت دەگەیەنێت. بۆیە ئاگاداربە و بە پێی ڕێنمایی دکتۆر دەرمانەکە بەکاربهێنە.ژەمە دەرمانەکە بۆ منداڵان بەندە بە تەمەن و کێشی منداڵەکە.تەمەن 3-6 مانگ (0.4-0.6 مل دەدرێت) واتە نزیکەی ٨ قەترە ،تەمەن 6-12 مانگ (0.8-1مل دەدرێت) تەمەن 1-2 ساڵ( 1-1.2 مل) دەدرێت.چەنێک دوای هەڵپچڕینی بەکاردێت؟تا ٤ هەفتە دوای هەڵپچڕینی دەتوانی بەکاریبهێنیت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 2,918 📊 Click Here