بەغدا بڕی نەوتی سپی هەرێمی کوردستان بۆ ٢٠٠ ملیۆن لیتر زیاد دەکات

سەیرکراوە: (3)

دوای 50 ملیۆن لیترە نەوتە هەرزانەكە، بڕیارە عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیكەی سپی بۆ خەڵكی هەرێم ڕەوانە بكات و تا دەگاتە 200 ملیۆن لیتر.

سروە محەممەد، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، بەغدا ناردنی نەوتی سپیی بۆ هەرێمی کوردستان لە ١٠٠ ملیۆنەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن لیتر زیاد دەکات و وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ ملیۆن لیتر رەوانە کراوە، کە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش دەڵێت: ئەم هەفتەیە دابەشکردن لە پێنجوێن تەواو دەبێت و ١٠٠ لیتر بە ٣٣ هەزار دینار دەدرێتە هەر خێزانێک.

بەپێی داتای وەزارەتی نەوتی عێراق، لەو ٥٠ ملیۆن لیترە، پشکی سلێمانی ١٩ ملیۆن و ٣١٤ هەزار، هەولێر ١٨ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار، دهۆک ١٠ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار و هەڵەبجە یەک ملیۆن و ١٥٤ هەزار لیترە.

هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت: بۆ دابینکردنی ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی (بەرمیلێك) بۆ هەر خێزانێک، هەرێم پێویستی بە ٢٦٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار لیتر هەیە. بەڵام لە ئێستادا نیو بەرمیل دەدرێت بە هەر خێزانێك و ئەوەش بەواتای نیوەی ئەو بڕەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,015 📊 Click Here