سەیرکراوە:
(2)
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ پلەکانیان بەرزکرایەوە.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی (١٠) لە یاسای ڕاژە و خانەنیشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیاردراوە بە پلە بەرزکردنەوەی 341 ئەفسەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆ.
بەپێی فەرمانەكە، پلەبەرزكردنەوەكە لە خشتەی 14ـ7ـ2026 ئەنجام دەدرێت و فەرمانەکەش لە ڕێکەوتی دەرچوونی واتە 22ـ11ـ2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی 11 ساڵە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی وەستاوە، بەڵام بۆ هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە بەردەوامە.












Leave a Reply