هەولێر؛ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاری پێشوەختە بۆ ڕێگرتن لەلافاو

سەیرکراوە: (1)

لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بەڕێوەچوو و ئومێد خۆشناویش ڕایگەیاند، پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و پێویستە سەرجەم فەرمانگەکان بە هەماهەنگییەکی تەواوەوە هەموو ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و نوێنەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پرسی لافاو و چۆنیەتی ئامادەکارییە پێشوەختەکان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیمێک لە ئەندازیاران و شارەزایانی بوارەکە پرۆژەیەکی زانستی و وردیان پێشکەش کرد، بە پشتبەستن بە داتا و نەخشەی تۆپۆگرافی، تیشک خرایە سەر سەرجەم ئەو ناوچە و گەڕەکانەی کە هەستیارن و ئەگەری دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت، هەروەها میکانیزم و ڕێگەچارە زانستییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان پێش هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین خرانە ڕوو.

پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەندازیاران، شارەزایان و تەواوی تیمە خزمەتگوزارییەکان کرد بۆ ئەو توێژینەوە زانستی و ئامادەکارییە وردانەی ئەنجامیان داوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و پێویستە سەرجەم فەرمانگەکان بە هەماهەنگییەکی تەواوەوە هەموو ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکرێت.

سەرەتای ئەم مانگەدا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لافاو لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی هەولێر هەستا و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,015 📊 Click Here