سەیرکراوە: (1.6K)
جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینارری عێراقی دابەزینی تۆماركرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەكان ناجێگیرە و ئەەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزیوە.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە بەهای 100 دۆلار بە 141 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای 100 دۆلار بە 9 ملیۆن و 850 هەزار تمەنە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 143 هەزار دینار.
