وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به پرۆسه‌ی تەمویل كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2025.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وه‌زاره‌ت دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی ڕێكخستنی ئاڵ‌وگۆڕكردن، ده‌ستی به تەمویل كردنی پارە كردوه.
ڕاشیگەیاندووە، داوا له سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن له وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و لایه‌نه نەبەستراوەكان بە وەزارەت دەكەن، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریه‌وه بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی مووچه، له هه‌مان كاتدا دڵنیابن له پابه‌ندبون به مه‌رجه‌كانی دارایی مانگانه.
ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چارەنوسی مووچەی مانگەکانی (7 و 8 و 9)ی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نادیاره و چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی نه‌وتی و داهاتی نانه‌وتی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ناردنی مووچه بكرێت.
