سەرۆکی کاتیی سووریا هۆشداری دا لە خراپی دەرەنجامەکانی ڕێکنەکەوتنیان لەگەڵ تەلئەبیب و بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئیسرائیل دەترسین”.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە میانی وتەیەکیدا کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ئەمریکی “پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە نیویۆرک ڕێکخرابوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا ڕایگەیاند، “ئەوە ئێمە نین کە کێشە بۆ ئیسرائیل دروست دەکەین، بەڵکو ئێمە لە ئیسرائیل دەترسین نەک بە پێچەوانەوە”.
وتیشی: “مەترسییەکی زۆر هەیە و پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئیسرائیل دانوستانەکان دوادەخات و بەردەوامە لە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی و زەمینیمان”.
ئیسرائیل بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەستی بەسەر بەشێکی خاکی سووریادا گرتووە و چەندینجاریش بۆ بەرگریکردن لە دروزەکان هێرشی کردووەتە سەر میلیشیاکانی سەر بە دیمەشق.
ئەحمەد شەرع ڕەتیشیکردەوە باس لە پرسی دابەشكردنی سووریا بکات و ڕایگەیاند، هەر جۆرە گفتوگۆکردنێک سەبارەت بە دابەشکردنی سووریا زیان بە عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.
