هەینی. ئازار 6th, 2026

حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوت و داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە

سەیرکراوە: (997)

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی دا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەربارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی کۆبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوتی تاوتوێ کرد.

هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت و محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی بە تەیف سامی کردووە دەست بکات بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا خودی محەمەد شیاع سودانی باسی لە بابەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کرد و پرسیاری ئاڕاستەی وەزیری نەوت سەبارەت بە گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەروەها وەزیری نەوت رایگەیاند، هەموو گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و کۆمپانیاکان هەموو ئامادەن نەوت لەرێگەی سۆمۆوە هەناردەبکەن، تەنها یەک کۆمپانیای نەوتی نەبێت کە کێشەیان لەسەر نزیکەی 60 هەزار بەرمیل نەوت هەیە، بڕیاریشە ئەو نەوتەی بۆ لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بەرهەمدەهێنردرێت بۆ بابەتی ناوخۆ بەکاربهێندرێت.

بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەم شێوەیە بوون:

1- پێداچونەوە بە راپۆرتەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەەت دەکرێت و تا کێشەی داهاتی ناخۆ یەکلادەبێتەوە، بەغداد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت داوای کردوە هەرێم هاوشێوەی دوو مانگی پێشوتر بڕی 120 ملیار دینار رادەست بکات.

2- دەبێت لە 48 کاتژمێری داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێ بکاتەوە.

3- پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویژی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

4- بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گفتوگۆی مووچەی مانگەکانی هەشت تا 12 دەکرێت.

5- پێویستە لە مووچەی مانگی هەشتەوە بڕی ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی دەکات، زیاتر بێت لە 120 ملیار دینار.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,560 📊 Click Here