سەیرکراوە: (1.6K)
تەقینەوەیەك لە بازاڕێکی ناحیەی دێمرە سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا ڕوویدا و بەهۆیەوە برینداری لێکەوتەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 22ی ئەیلوول، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی سەوزە و میوەی “عەلوە” لە شاری دێمرە ڕوویداوە. تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و تیمە پزیشکییەکان دوای ئەوەی هەواڵی برینداربوونیان بڵاوکردەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چوار کەس بریندار بوون و دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی ڕووداوەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
