هەینی. ئازار 6th, 2026

هەرێم لەلیستی ئەو شوێنانەیە کە زۆرترین ئاوی ژێر زەوی دەردەهێنن

سەیرکراوە: (1.2K)

توێژینەوەیەک دەریخستووە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە لیستی ئەو ناوچانەن کە زۆرترین ڕێژەی ئاوی ژێر زەوییان دەرهێناوە و بەکاریان هێناوە.

پێگەی IOP SCINCE توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا ناوی ئەو ناوچە و وڵاتانە دەخاتەڕوو کەزۆرترین ڕیژەی ئاوی ژێر زەوییان بەکارهێناوە و دەریان هێناوە، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو ناوچانە.

توێژینەوەکە لەسەرانسەری جیهان ئەنجامدراوە بۆ دەستنیشانکردنی بری ئاوی دەرهێنراوی ژێرزەوی لە جیهان.

لە توێژینەوەکە دەردەکەوێت بە نزیک کراوەیی لە هەرێمی کوردستان لە 20 ساڵدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٢٠ سالانە نزیکەی ١٠٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی ژێر زەوی دەرهاتووە.

جگە لەوەش توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە زۆرترین ئاوی دەرهێنراوی ژێر زەوی لەو ناوچانە بۆ مەبەستی کاروباری ناو ماڵ و چالاکی کشتوکاڵی بووە.

لێرەوە توێژینەوەکە بە زمانی ئینگلیزی ببینە:

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,560 📊 Click Here