هەینی. ئازار 6th, 2026

وەزیری پەروەردە: هەموو کارئاسانییەک بۆ دۆخی مامۆستایان دەکرێت

سەیرکراوە: (1.3K)

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی ئەمساڵی خوێندن زانیاری ئاشکرا کرد و دەڵێت”هەموو کارئاسانییەک بۆ دۆخی مامۆستایان دەکرێت”.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بەپێی پلانی وەزارەتی بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەندەکانی خوێندن هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان دەدەین، و بەپێی قوتابخانەکان لەجێگەدانان بۆ چارەسەکردنی کێشەی کەمیی میلاک لە قوتابخانەکان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی پەروەردە خشتەی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردۆتەوە و لەبەرواری 21ـی ئەیلوول زەنگی دەستپیکی خوێندنی ئەمساڵ لێدەدریت، و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، هاوکات هەموو کارئاسانییەک بۆ دۆخی مامۆستایان دەکرێت.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، بۆ گرفتی نەبوونی میلاکات و ئەو بۆشاییەی کە دروستدەبێت چارەسەری پیویست بەپێی توانا دەدۆزینەوە، و دەتوانین نزیکەی 150 مامۆستای وانەبێژی لادراو بگەڕێنینەوە بۆ پرۆسەی خوێندن.

لەبارەی جلوبەرگ و یەکپۆشی خوێندکارانەوە، ئالان حەمەسەعید رایگەیاند، ئەمساڵ یەکپۆشی قوتابیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە، لە دەستپیکی ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردادێت، هاوکات بۆ ئەمساڵ و لەم کابینەیەدا 500 کتێبی خوێندن گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بە ستانداردی نێودەوڵەتی گۆڕانکارییەکان کراون.

جەختیشیکردۆتەوە، دابەشکردنی وانەکان بەپیی پێویستی کراوە و خوێندنی بابەتی هونەر ڕێنمایی بۆ دەرچووە و بە هیچ شێوەیەک ناخرێتە وانەکانی کۆتایی لە ناوەندەکانی خوێندن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,456 📊 Click Here