هەینی. ئازار 6th, 2026

تەندروستی سلێمانی: لە خۆڵباریندا ئەم هەشت ڕێنمانییە جێبەجێ بکەن

سەیرکراوە: (1.4K)

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تەندروستی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەم هەشت ڕێنماییە جێبەجێ بکەن.

ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین.

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.

دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن .

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here