وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، وێستگەی وزەی ئەتۆمی ” ئاککویو” کە ئێستا لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا دروست دەکرێت، ڕووداوێکی گەورەیە لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە ھاریکارییەکانیان لە بوارى وزەدا لەگەڵ تورکیا، گەیشتووەتە ئاستێکی ستراتیژی.
ڕاشیگەیاند کە گفتوگۆکانی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، بەردەوامن و وتی: “لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ھەردوو سەرۆک ١٢ پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە”.
ھەروەھا وتی: “ڕووسیا یەکێکە لە گرنگترین ئەو وڵاتانەی کە غازی سروشتی بۆ تورکیا دابین دەکات و دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو، بووەتە پرۆژەیەکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیای بەرز لە کەرتی وزەدا.”
ڕاشیگەیاند، “وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو ڕووداوێکی گەورەیە لە مێژووی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا”.
