ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت”وەڵاممان بە توندی دایەوە”.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی ئێمەی لە ناوچەی دێرحافر کردە ئامانج. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێ نەکەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانمان دەستبەجێ وەڵامیان دایەوە بە لێدانی ورد بۆ سەر سەرچاوەکانی هێرشەکە و زیانی گیانی پشتڕاستکراوەیان بەدەستهێنا و دەستدرێژکارانی ناچارکرد پاشەکشە بکەن.
جەختیشیانکردەوە، کە هێزەکانمان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک دووپات دەکەنەوە و وەڵامدانەوەمان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پێگە و شەڕڤانانمان بدات.
