هەینی. ئازار 6th, 2026

كەشناسی: ئەمشەو سەرما دەستپێدەكات

سەیرکراوە: (1.2K)

شارەزایەكی كەشناسی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: کەشێکی خۆش و فێنک له تەواوی ناوچەکان جێگیر دەبێت و لەمشەوەوە سەرما دەستپێدەكات.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ بەهۆی چالاکی بای خۆرئاوا لە ناوچە بیابانیەکانی خۆرئاوای عێراق خۆڵبارین لە بەشێکی زۆری هەرێمی کوردستان دروست بوو، لەدوای نیوەشەو خێرایی با کۆتایی هات، بەڵام پاشماوەی خۆڵبارین لەئاسماندا بەردەوام بوو تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆکاری ئەمەش نەبوونی چالاکی با بوو بۆ خێرا ڕاماڵینی خۆڵبارینەکە، بۆیە خۆڵبارینەکە قۆناغ قۆناغ دابەزی و ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی ئاسمان پاک دەبێتەوە.

دەشڵێت: لە ئەمشەوەوە هەست بە سەرما دەکرێ لە زۆرینەی ناوچەکان و بەڕۆژیش کەشێکی فێنک دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەین لەڕۆژی دوو شەممە و سێ شەممە چالاکی بای باکووری خۆرهەڵات دەستپێبکات بەخێرایی نێوان (15 تا 25 کیلۆمەتر) لە کاتژمێرێک ئەمەش یەکێکە لە نیشانە باشەکان بۆ دابارینی ناوەڕاست و کۆتایی وەرزی پاییز بەتایبەت لە کۆتایی مانگی 10 و هەفتەی یەکەمی سەرەتای مانگ 11دا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 995 📊 Click Here