هەشت کۆمپانیای نەوت کە لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن ئامادەن نەوت هەناردە بکەن و دەڵێن”بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتینە رێککەوتن”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، 8 کۆمپانیای نەوت کە کاری دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکەن رایانگەیاند، بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتینە رێککەوتن، و لەڕیگەی ۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەست بە هەناردە دەکەینەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، سوپاسی “سەرکردایەتی” محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشتگیریی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە گەیشتن بەو ڕێککەوتنانە.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، لەدوای لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن چاوەڕواندەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێیککەوتنەکە واژۆ بکرێت، و رێککەوتنەکە دڵنیایی پارەدان بە کۆمپانیاکانی نەوت دەدات.
