هەینی. ئازار 6th, 2026

وەشانێكی نوێی “پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا” بڵاوکرایەوە

سەیرکراوە: (1.6K)

فەرمانگەی میدیا و زانیاری وەشانێكی نوێی “پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا”ی بڵاو كردەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە شەفافییەت و بەردەستخستنی زانیاری، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەشانی دووەمی نامیلكەی “پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا”ی بڵاو كردەوە، كە بەشێوەیەكی ورد، دوازانیاریی پرۆژە و كار و خزمەتەكانی كابینەی نۆیەمی تێدا خراوەتە ڕوو. لە نامیلكەكەدا، داتای سەرجەم پرۆژە گرنگەکان لە سێكتەرەكانی: ئاسایشی ئاو، ئاسایشی خۆراك و پیشەسازی، ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاوەدانی، چاكسازی، ژێرخانی كارەبا، پرۆژەكانی “ڕووناكی و هەژماری من”، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاریی گشتی (پەروەردە و خوێندن و تەندروستی)، ژێرخانی دیجیتاڵی، هەلی كار، ژینگە، كۆمەڵگە و حكومەت و پەیوەندییە دەرەكییەكان، خراونەتە ڕوو. وەشانی دیجیتاڵیی نامیلکەی “پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا” لە ماڵپەری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەستە؛ هاووڵاتییان، رۆژنامەنووسان و میدیاكان دەتوانن بەشێوەیەكی ئاسان بەدەستی بخەن.

لێرەوە سەرجەم داتا و کارەکان ببینە

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 2,113 📊 Click Here