ئێران سەرکەوتنی عێراقی راگەیاند

سەیرکراوە: (16)

سوپای پاسداران رای گەیاند، چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، رووداوێكی گەورە و دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ بەرەی موقاوەمە. سوپای پاسداران راگەیەنراوێكی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، كردنەدەرەوەی ئەمەریكا، ئەنجامی ئازایەتی و پێداگریی گەلی عێراقە لەسەر سەربەخۆیی خۆیان و وڵاتەكەیان. ئاماژە بەوەش كراوە، چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، رووداوێكی گەورە و دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ بەرەی موقاوەمە و گومان لەوەدا نییە گەلی عێراق، كۆتایی بە دەستوەردانی ئەمەریكا لە ئابووری و نەوتەكەشیان دەهێنن، بە یەكڕیزی و ئیرادەیەكی نیشتمانی داهاتوویەكی گەش بۆ خۆیان دەستەبەر دەكەن. سوپای پاسداران ئەوەشی گوتووە، ئەمەریكا هیچ كات پشت و پەنایەكی باوەڕپێكراو نەبووە و ناشبێت، راستییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن دواجار ئەمەریكا دەڕوا و ئەوە گەلانن كە دەبێت وڵات و نیشتمانەكەیان بنیات بنێنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 285 📊 Click Here